كێشی زه‌وی رۆژانه یه‌ك تۆ‌ن زیاد ده‌كات
زاناكان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه «رۆژانه كێشی زه‌وی یه‌ك تۆ‌ن زیاد ده‌كات» وه‌كو باسی لێوه‌ده‌كه‌ن هۆكاری ئه‌وه پاشماوه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره كلكدارانه‌یه كه دێنه ناو به‌رگه هه‌وای زه‌وییه‌وه.
پاشماوه‌ی نه‌یزه‌كه‌كان
ئه‌وان که ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه «پاشماوه‌ی ئه‌و نه‌یزه‌كانه‌ی دێنه به‌رگه‌هه‌وای زه‌وییه‌وه ده‌بنه هۆی زیاتركردنی كێشی زه‌وی» ده‌شڵێن: نه‌یزه‌کان له‌شێوه‌دا جیاوازن و هه‌یانه له‌شێوه‌ی تۆز‌و ورده به‌ردی بچوكدایه، هه‌شیانه له‌شێوه‌ی پارچه به‌ردێکی گه‌وره‌دایه، بۆ ئه‌مه‌ش گه‌ر له‌شه‌وێكی ساماڵداو بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات سه‌یری ئاسمان بكرێت، هه‌ندێك له‌و ئه‌ستێره كلكدارانه ده‌بینرێت، كه دێنه به‌رگه‌هه‌واكه‌مانه‌وه (ئه‌وه‌ش ئه‌و دیارده‌یه‌یه که ئێمه به ئه‌ستێره‌كشان ناوی ده‌به‌ین و ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه مرۆڤ چاودێریی ده‌كات) به‌ڵام ئه‌وه‌ی زاناكانی سه‌رقاڵ كردووه، ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ ئه‌و زیادبوونه‌ی كێشی زه‌وی هیچ ده‌ره‌نجامێكی خراپی نابێت؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یانه‌وێت بزانن كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و كلكدارانه چییه‌و ئایا ئه‌وان له‌پشتێنه‌ی هه‌سارۆكه‌كانه‌وه دێن؟ یان به‌هۆی مردنی ئه‌ستێره‌یه‌كه‌یه‌وه دروست بوون؟ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا هه‌ندێكجار گومانی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وانه پاشماوه‌ی ئه‌و ئامێره له‌كاركه‌وتووانه بن كه تا ئێستا له‌فه‌زادان!.
وه‌ڵامه‌كان چی ده‌بن؟
ئه‌مه ئه‌و پرسیارانه‌یه كه ئاژانسی ناسا خه‌ریكی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌تی له‌ڕێگای دانانی «تۆڕێك كامێرای هۆشمه‌نده‌وه» كه به‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكادا بڵاوی كردۆته‌وه. به‌وته‌ی ئه‌وان ئه‌و ئامێرانه یارمه‌تیان ده‌دات، بۆئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و نه‌یزه‌كانه‌و رێڕه‌وه‌كه‌ی بزانن، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ئه‌وه‌ی داخۆ ئه‌و كلكدارانه چۆن خۆیان ده‌كێشن به زه‌ویدا، ئه‌گه‌ر به‌ر زه‌وییش بكه‌وێت شوێنی به‌ركه‌وتنه‌كه‌ی له‌كوێدا ده‌بێت؟
گوگڵ کرۆم به‌سه‌ر فایه‌رفۆکسدا سه‌رکه‌وت
نزیکه‌ی مانگێک له‌مه‌وبه‌ر کۆمپانیای گوگڵ توانی براوسه‌ری "گوگڵ کرۆم" بۆ پله‌ی دووه‌م له نێوان براوسه‌ره‌کانی تردا به‌رزبکاته‌وه و براوسه‌ری فایه‌رفۆکسی تێپه‌ڕاند و ئێستاش پێشبینی ده‌کرێت له داهاتوویه‌کی نزیکدا "براوسه‌ری ئینته‌رنێت ئێکسپلۆره‌ر" تێپه‌ڕێنێت و ببێت به براوسه‌ری پله‌یه‌ک.
به‌گوێره‌ی کۆمپانیای "ستیتکاونته‌ر" که تایبه‌تمه‌نده له‌بواری شیکردنه‌وه‌ی داتاکانی ئێنته‌رنێت، گوگڵ کرۆم له مانگی کانوونی یه‌که‌می رابردودا له‌سه‌دا 27 ی به‌کارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێتی داگیرکردووه و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت ئێکسپلۆره‌ر که له‌سه‌دا 37ی بازاڕی به‌کارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێتی داگیرکردووه، به‌ڵام فایه‌ر فۆکس بۆ پله‌ی سێیه‌م دابه‌زیوه به رێژه‌ی له‌سه‌دا 25.
له‌و کاته‌ی گوگڵ کرۆم راگه‌یه‌نراوه، زۆربه‌ی کاردانه‌وه‌کان له‌باره‌ی به‌کارهێنانیه‌وه پۆزه‌تیڤ بوون و پێگه‌ی PCMag له‌وباره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: "پێرفۆمانسی گوگڵ کرۆم خێرا‌و کاریگه‌ره و تایبه‌تمه‌ندی ئاسایشی گه‌وره‌ی تێدایه و به‌خێرایی ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنیه‌کان ده‌کاته‌وه".
سه‌رچاوه: CNN
ئاى پاد پاد له‌بری پاسپۆرت
پیاوێکی که‌نه‌دی کاتێ گه‌یشته سنووری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ستیکرد پاسپۆرته‌که‌ی له‌بیرچووه، به‌ڵام ڕێگایه‌کی نوێی به‌کارهێنا بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی بۆ چوونه ناو ئه‌مریکاوه که بریتى بوله(ئاى پاد
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی سایتی حوڕیه‌ت ده‌یلی نیوز، مارتن ڕیسچ، ته‌مه‌ن 33 ساڵ، کاتێ نیوکاتژمێر له سنووری ئه‌مریکاوه دووربووه بڕیاریداوه له جیاتی گه‌ڕانه‌وه و بڕینی ماوه‌ی دوو کاتژمێر به ئۆتۆمبێل بۆ ماڵه‌که‌ی خۆی له مۆنتریال له که‌نه‌دا بۆ هێنانی " Appleippadپاسپۆرته‌که‌ی، کۆپیه‌کی سکانکراوی پاسپۆرته‌که‌ی له‌سه‌ر ئامێره‌که‌ی پیشانی ئه‌فسه‌رانی بنکه سنووریه ئه‌مریکیه‌که بدات و پێیانی راگه‌یاندووه ده‌یه‌وێت دیاری جه‌ژنی کریسمس بۆ مداڵه‌کانی هاوڕێکه‌ی بهێنێت و ئه‌فسه‌ره ئه‌مریکیه‌کانیش رێگایان پێداوه بچێته ناو ئه‌مریکاوه.
ئه‌و هاوڵاتیه که‌نه‌دیه ڕونیکردۆته‌وه: جارێکی تر پاسپۆرته‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات، به‌ڵام هیوای خواستووه دواجار به‌رپرسانی سنوور پێناسی ئه‌لکترۆنی وه‌کو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی فه‌رمی گه‌شتکردن به‌کاربهێنن وه‌کو له‌ئێستا له زۆربه‌ی هێڵه ئاسمانیه‌کاندا کاریپێده‌کرێت و جه‌ختیکردۆته‌وه ئه‌وه ته‌نها مه‌سه‌له‌ی کاته‌و له داهاتوودا له‌سه‌دا 100 ده‌توانی به ناسنامه‌که‌ت له‌سه‌ر ئامێرێکی دیجیتاڵی گه‌شت بکه‌یت
ئه‌پڵ دوو مۆدێلی نوێی ده‌خاته بازاڕه‌وه (iPad 3)
کۆمپانیای "ئه‌پڵ" ی ئه‌مریکی بۆ ئامێره ئه‌لکترۆنیه‌کان به‌نیازه دوو مۆدێلی نوێی بخاته بازاڕه‌وه (iPad 3) .
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی سایتی "ئه‌لشروق" کۆمپانیاکه به‌نیازه پاتریه‌کی به‌هێز بۆ هه‌ردوو مۆدێله نوێیه‌که‌ی (iPad 3) دابنێت و له‌و پێناوه‌دا په‌یوه‌ندی کردووه به چه‌ندین کۆمپانیای دروستکردنی پاتریه‌وه.
هه‌ردوو مۆدێله نوێیه‌که جیاوازده‌بن به‌جۆرێک مۆدێلی یه‌که‌م بۆ چینی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و مۆدێلی دووه‌میان بۆ چینی مامناوه‌ندی ده‌بێت و هه‌ردوو مۆدێله‌که شاشه‌یه‌کی (9.7) ئینجی به هه‌مان ڕوونی له‌خۆده‌گرێت و کۆمپانیای "شارپ" ی ژاپۆنی و کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و ئێڵ جی شاشه‌کانی هه‌ردوو مۆدێله‌که‌ی ئامێره نوێیه‌که دروستده‌که‌ن.
پێده‌چێت کامێرای (iPad 3) له نێوان 5-8 مێگاپێکسڵ بێت و مانگی داهاتوو ڕابگه‌یه‌نرێت.
بێهێزی پاتری ئامێره نوێیه‌کانی کۆمپانیای "ئه‌پڵ" یه‌کێکه له کێشه سه‌ره‌کیه‌کان
(iPad 3)، ئه‌پڵ دوو مۆدێلی نوێی ده‌خاته بازاڕه‌وه
کۆمپانیای "ئه‌پڵ" ی ئه‌مریکی بۆ ئامێره ئه‌لکترۆنیه‌کان به‌نیازه دوو مۆدێلی نوێی بخاته بازاڕه‌وه (iPad 3)
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی سایتی "ئه‌لشروق" کۆمپانیاکه به‌نیازه پاتریه‌کی به‌هێز بۆ هه‌ردوو مۆدێله نوێیه‌که‌ی (iPad 3) دابنێت و له‌و پێناوه‌دا په‌یوه‌ندی کردووه به چه‌ندین کۆمپانیای دروستکردنی پاتریه‌وه.
هه‌ردوو مۆدێله نوێیه‌که جیاوازده‌بن به‌جۆرێک مۆدێلی یه‌که‌م بۆ چینی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و مۆدێلی دووه‌میان بۆ چینی مامناوه‌ندی ده‌بێت و هه‌ردوو مۆدێله‌که شاشه‌یه‌کی (9.7) ئینجی به هه‌مان ڕوونی له‌خۆده‌گرێت و کۆمپانیای "شارپ" ی ژاپۆنی و کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و ئێڵ جی شاشه‌کانی هه‌ردوو مۆدێله‌که‌ی ئامێره نوێیه‌که دروستده‌که‌ن.
پێده‌چێت کامێرای (iPad 3) له نێوان 5-8 مێگاپێکسڵ بێت و مانگی داهاتوو ڕابگه‌یه‌نرێت.
بێهێزی پاتری ئامێره نوێیه‌کانی کۆمپانیای "ئه‌پڵ" یه‌کێکه له کێشه سه‌ره‌کیه‌کان