د. بەرهەم: دەستم لەکارکێشاوەتەوەو کاتی رادەستکردنەوەی حکومەتە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند نابێت کە وڵات لە حاڵەتی بێنەوبەردەدا بێت و پێویستە بەزوویی گۆڕینی سەرۆکایەتی حکومەت ئەنجام بدرێت. ئەوەشی خستەڕوو کە لە مانگی ئەیلولی ڕابردووەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەی خۆی داوەتە سەرۆکی هەرێم و داواشیکرد هەموولایەک پشتیوانی لە کابینەی داهاتووی حکومەت بکەن.
دکتۆر بەرهەم ساڵح لەکاتی دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانە وقوتابخانەیەکی 24 پۆلی لە ناو پرۆژەی دیلان سیتی لە شاری سلێمانی، بۆرۆژنامەنوسان دواو وتی" ئومێد دەکەم لە دووساڵی رابردوودا توانیبێتمان شتێک خزمەتی وڵاتەکەمان بکەین، ئەمەش خەڵکی بەویژدان و بەئینساف ئەو هەوڵانە دەبینێ".
سەبارەت بە کاری دوساڵی رابردووی کابینەی شەشەم ئاماژەی بەوەکرد کە "لەم دووساڵەدا دەرفەتی کارکردنم هەبووەو هیوادارم سەرکەوتووبووبم، بەپێی رێکەوتنامەی نێوان یەکێتی وپارتی بریار وایە حکومەت رادەستی هەڤاڵانی پارتی بکرێتەوەو پێویستە ئەم کارەش زووبەزوو بکرێت و ناکرێت ئەم وڵاتە لەحاڵەتی بێنەوبەرەدابێ و ئەمرۆو بەیانی بکرێت، چونکە فەرمانڕەوای ئەم وڵاتە بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە".
جارێکی دیکە د. بەرهەم ساڵح جەختی لەوەکردەوە کەپێویستە مەسەلەی رادەستکردنەوەی سەرۆکایەتی حکومەت بەزووی یەکلابکرێتەوە، "چونکە بودجەو داهاتی هاوڵاتیانی لەسەر بەندە و پێویستە لەسەر هەموولایەک هاوکاری و پشتیوانی لەوکابینەیەی داهاتوبکرێت".
ئەوەشی ئاماژەپێدا کە تائێستا ئەو لەسەرۆکایەتی حکومەت ماوەتەوە، بەڵام لەمانگی نۆی ساڵی رابردووەوە نامەی دەست لەکارکێشانەوەی داوەتە سەرۆکی هەرێم و وتیشی: "لەلای خۆمەوە پرسەکە یەکلابۆتەوە"، بەڵام سەرۆکی هەرێم پێی باشبووە تا سەری ساڵ لەوێ بمێنێتەوە، ئەمەش بەراوێژ لەگەڵ مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتی بووە.
دکتۆر بەرهەم ساڵح وتی" ئیتر بەسە ئەوە سەری ساڵیش تەواو بوو حکومەت، حکومەتی کوردستانە و پێویستە ئەو نادیاری و پرسیارەی سەبارەت بەئاڵوگۆڕی حکومەت هەیە زوبەزوو وەڵام بدرێتەوە".
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەماوەی دووساڵی رابردوودا ئەرکی خۆم بەجێگەیاندووەو تائێستاش دەوامی رەسمی خۆم دەکەم و کاروبارەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رادەپەرێنم.
وتیشی: "حکومەت دەگۆرێت و من نە داوام کردووە ماوەکەم درێژبکرێتەوە نە داواشدەکەم و کاتی ئەوەشهاتووە ئەم کێشەیە یەکلابکرێتەوە".
تیروپشکی نوێ بۆ حاجییانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌کات، که به‌م نزیکانه تیروپشک بۆ (800) هاوڵاتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن تاوه‌کو ناویان له ریزی ئه‌و حاجییانه‌دا تۆمار بکه‌ن که سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌که‌ن.
سه‌ڵاح شێخ فاتیح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره له هه‌رێمی کوردستان، به سایتی "خه‌ندان"ی راگه‌یاند: وا بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره تیروپشکی نوێ بۆ ئه‌و حاجییانه ئه‌نجام بدات، که رۆیشتوون و جێگه‌یان چۆڵ بووه، ئه‌ویش نزیکه‌ی (800) حاجی ده‌کات.
روونیشیکرده‌وه که له‌ساڵی (2010)دا کاتێک تیروپشکیان بۆ حاجییانی هه‌رێمی کوردستان کرد، زیاتر له (100) هه‌زار حاجی ناویان نووسیبوو، له‌و رێژه‌یه‌ش ئێستا (90) هه‌زار که‌س ماوه‌ته‌وه‌و به‌پێی تیروپشک سه‌فه‌ری حه‌جیان بۆ ده‌ڕه‌خسێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که به‌رنامه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تیروپشکێکی نوێ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بده‌ن و ساڵانه له هه‌رێمی کوردستاندا چوار هه‌زارو (200) هاوڵاتی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان هێشتا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی هه‌موارکردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان رێکنه‌که‌وتون
دوای چه‌ندین کۆبونه‌وه له‌باره‌ی هه‌موارکردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی کوردستان که تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاتی پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان، تاکو ئێستا هیچ رێکه‌وتنێک له‌نێوان فراکسیۆنه‌کانی نێو په‌رله‌مان نه‌کراوه، په‌رله‌مانتارێکی کوردستانیش ریده‌گه‌یه‌نێت بۆ رێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه پێویسته ته‌وافقی لایه‌نه سیاسیه‌کان هه‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه په‌رله‌مانتار گۆران ئازاد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی به خه‌ندانی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌مه‌به‌ستی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌هۆی جیاوازی بیروبۆچونه‌کان له‌باره‌ی ئه‌و یاسایه له‌نێوان فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان هیچ رێکه‌وتنێک له‌باره‌ی ئه‌و یاسایه‌وه نه‌کراوه.
وتیشی: گرنگترین خاڵی گفتوگۆکان په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان هه‌بوو، که ئایا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌توانێت یاسا ده‌ربکات یان نا، به‌ڵام زۆرینه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون که به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان په‌رله‌مان هه‌یه و جیاوازه له‌گه‌ڵ پارێزگاکانی تری عێراق که له‌ناو هه‌رێمێکدا رێکنه‌خراون، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ته‌نیا له‌ده‌ست په‌رله‌مان ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: خاڵکی تری ناکۆک له‌باره‌ی ئه‌و یاسایه تایبه‌ته به پارێزگار، هه‌ندێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ بێت، هه‌ندێکیش پێیانوایه ده‌بێت راسته‌وخۆ سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت، ئه‌مانه و چه‌ند خاڵێکی تر جێگای ناکۆکی فراکسیۆنه‌کانن وه‌ک دیاریکردنی رێژه‌ی کورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانه، بۆئه‌و مه‌به‌سته هیچ کاتێک بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کۆبونه‌وی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆ دیاری نه‌کراوه.
سه‌باره‌ت به‌کاریگه‌ری دواکه‌وتنی ئه‌و یاسایه له‌سه‌ر کاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان گۆران ئازاد، وتی: له‌رووی یاساییه‌وه ئاساییه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ئه‌نجامبدرێت، چونکه یاساکه‌ی تر که یاسای هه‌ڵبژاردنه ئاماده‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئایا لایه‌نه‌کان تاچه‌ند ئاماده‌ن بچنه ناو ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان نه‌زانن، له‌به‌رئه‌وه پێموایه دواکه‌وتنی هه‌موارکردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان کاریگه‌ری ده‌بێت، بۆ رێکه‌وتنیش له‌سه‌ر هه‌موارکردنی ئه‌و یاسایه پێویستی به ته‌وافقی سیاسی لایه‌نه‌کانه.
نه‌ریمان عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ له فراکسیۆنی گۆران به خه‌ندانی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده تائێستا ناکۆکی له‌سه‌ر هه‌موارکردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ماوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان زۆری ماوه، ده‌کرێت له دوای پشووی په‌رله‌مان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ست به کۆبونه‌وه‌کانی بکاته‌وه.
نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا هاوڕابوو له‌گه‌ڵ گۆران ئازاد سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری دواکه‌وتنی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و پێیوابوو: ده‌کرێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وجا یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان هه‌موار بکرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان بۆ دیاری نه‌کرێت، هه‌روه‌ک ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئێستای پارێزگاکانی هه‌رێم ده‌بێته ئه‌نجومه‌نێکی کارتۆنی.
به‌رادعی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی میسر کاندید ناکات
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تۆم، ئاشکرای کرد که خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی میسر ناپاڵێوێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێیوایه رژێمی ئیستیبدادی حوسنی موباره‌ک هێشتا به‌رده‌وامه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه محه‌مه‌د به‌رادعی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تۆم له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که ویژدانی رێی پێنادات خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی یان هه‌ر پۆستێکی تر بپاڵێوێت گه‌ر له چوارچێوه‌ی رژێمێکی دیموکراتی راسته‌قینه‌دا نه‌بێت.
بڕوای خۆشی ده‌ربڕی به‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ویژدانیان به گه‌نده‌ڵی رژێم و شێوازی سه‌رکوتکردن پیس نه‌بووه ده‌توانن ئه‌و وڵاته بنیات بنێنه‌وه بۆیه له قۆناغی داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بێت له کارکردن له‌گه‌ڵیاندا.
به‌رادعی وتی: "باشترین شێوازم خستووه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له‌ڕێیه‌وه خزمه‌ت به ئامانجه‌کانی شۆڕش بکه‌م له واقیعی ئێستادا، به‌ڵام هیچ شوێنێکی ره‌سمیم نه‌دۆزییه‌وه به پۆستی سه‌رۆک کۆماریشه‌وه که ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌کرێت به‌ر له بوونی ده‌ستوورێک که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کان رێکبخات و ئازادییه‌کان بپارێزێت".
وتیشی: "له سایه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌دا بڕیارمدا خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار نه‌پاڵێوم"، ئاماژه‌شی به نائاماده‌یی بنه‌ما دیموکراتییه‌کان دا به‌جۆرێک که هه‌ست به‌وه ده‌کات هێشتا رژێمی پێشوو نه‌ڕووخاوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که ئه‌نجومه‌نی باڵای هێزه چه‌کداره‌کان که له 11ی شوباتی رابردووه‌وه دوای له‌سه‌رکار لاچوونی حوسنی موباره‌ک میسر به‌ڕێوه ده‌بات، ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر هه‌مان رێڕه‌وی کۆن به‌رده‌وام بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی نه شۆڕش کرابێت و نه رژێم رووخابێت.
به‌رادعی ته‌مه‌ن 69 ساڵ که خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2005ه، له شوباتی 2010دا گه‌ڕایه‌وه میسر بۆ ئه‌وه‌ی له ریزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن کاربکات و له‌لایه‌ن لایه‌نگرانیه‌وه وه‌ک پاڵه‌وانێک پێشوازی لێ‌کرا، دوای رووخانی رژێمه‌که‌ی حوسنی موباره‌کیش وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی دیار ده‌رکه‌وت که داوای بنیاتنانی دامه‌زراوه‌ی دیموکراتی ده‌کات له میسردا.
سلێمانی.. به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی حکومه‌ت کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌مڕۆ 14/1 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆکی شاره‌وانی سلێمانی وسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی سلێمانی وئه‌ندامانی لیژنه‌ی پێکهاتوو بۆ وه‌رگرتنی کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ی پێشنیارکراوی وه‌به‌رهێنان بۆ شوێنی سایلۆی کۆنی سلێمانی و مه‌سڵه‌حه‌ی کۆن و پرۆژه‌ی جوانکردنی سه‌رای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری تاوتوێی ئه‌و پێشنیار و پرۆژه و پرۆپۆزه‌ڵه پێشنیارکراوانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانیان کرد به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستپێکردنی ئه‌م پرۆژه گرنگانه بۆ شاری سلێمانی.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامی پرۆسه‌ی بانگه‌وازی ئاشکرا بۆ پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان له‌سلێمانی چه‌ند پێشنیار و نه‌خشه ودیزاینێکی نوێ خرانه‌ڕوو، ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌که تاوتوێی دیزاین و نه‌خشه‌ی ئه‌و پرۆژه پێشنیارکراوانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانیان کرد بۆشوێنی سایلۆی کۆن و مه‌سڵحه‌ی کۆنی سلێمانی.
له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا سه‌باره‌ت به شوێنی سایلۆی کۆنی سلێمانی بڕیاردرا به ده‌ستنیشانکردنی سێ داواکراو بۆ جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کانیان و راسپاردنی لیژنه‌که بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵیان تاوه‌کو بزانن کامیان پابه‌ند ده‌بن به رێنمایی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌که.
بۆ پرۆژه‌ی شوێنی مه‌سڵه‌حه‌ی کۆنیش کۆبونه‌وه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی راسپارد بۆ دانانی پێوه‌ر ومه‌رجی زانستی ویاسایی بۆ به‌رده‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌که به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانکردنی چالاکییه‌ک که له‌رێگه‌یه‌وه خزمه‌ت به‌سه‌رجه‌م دانیشتوانی سلێمانی بکات و ئه‌و زه‌وییانه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌کاربهێنرێت.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی چاککردن وجوانکردنی سه‌رای سلێمانی وده‌وروبه‌ری که پرۆژه‌یه‌کی به‌رفراوان و مۆدێرنه له‌سه‌ر شێوه کلتوریی ومێژوییه‌که‌ی خۆی بۆ سلێمانی ده‌سپێده‌کرێت، کۆبونه‌وه بڕیاری سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر ده‌سپێکردنی هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی پرۆژه‌که ده‌ربڕی که خۆی له‌جوانکردن و تازه‌کردنه‌وه وفراوانکردنی سه‌رای سلێمانی وده‌وروبه‌ری ده‌بینێته‌وه وه‌ک له‌دیزاین ونه‌خشه پێشنیازکراوه‌که‌دا هاتبو، هه‌روه‌ها کردنی به سه‌نته‌رێکی جوان و رازاوه و کلتوریی بۆ شاری سلێمانی و رێکخستنه‌وه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل تیایاندا و دروستکردنی چه‌ندین بازاڕ ودوکان و گازینۆی نوێ له خۆده‌گرێت.
بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژانه که له‌ڕێگه‌یه‌وه شاری سلێمانی جوانتر و رازاوه‌تر ده‌کات سه‌رۆکی حکومه‌ت چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی بۆ باشترکردن وجوانترکردنی پرۆژه نوێیه‌کان خسته‌ڕوو تاوه‌کو ئه‌و پرۆژانه به به‌رزترین کوالێتیی و جوانترین نه‌خشه و دیزاین جێبه‌جێبکرێن.
عه‌مار ئه‌لحه‌کیم هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک تاڵه‌بانی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌رزده‌نرخێنێت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 12-1 سه‌رۆک مام جه‌لال له شاری به‌غداد پێشوازیکرد له سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌کیم سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عیراق و له دیدارێکدا سه‌رۆک تاڵه‌بانی ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه چڕوپڕه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرو سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نوێنه‌رانی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانی تر خسته‌ڕوو، که مه‌به‌ست له‌و گفتوگۆ و دیدارانه بیروڕا گۆرینه‌وه بووه ده‌رباره‌ی پێویستیی کاری هاوبه‌ش بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی مه‌ودای ناکۆکییه‌کان و فراوانکردنی گفتوگۆ‌و لێکتێگه‌یشتن.
هه‌رله‌و دیداره‌دا ته‌ئکیدکرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوون به به‌رپرسیارێتی نیشتمانی باڵا‌و دانانی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه باڵاکان له‌سه‌روو هه‌موو خواسته لاوه‌کییه به‌رته‌سکه‌که‌کان، له‌پێناو پاراستنی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ره‌وپێشبردن و به‌هێزکردنی ناو ماڵی عیراقی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌کیم پشتیوانی له‌و هه‌وڵانه کرد که سه‌رۆک مام جه‌لال ده‌ینێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه ناکۆکه‌کان و به‌ستنی کۆنگره‌ی نیشتمانی، که مه‌به‌ست لێی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاوه بۆ کێشه‌کانی ئێستای نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان، له‌و رووه‌شه‌وه رۆڵی سه‌رۆک کۆماری به‌رزنرخاند.
د.به‌رهه‌م: زیاتر له 90 هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون مۆڵه‌تی پێدراوه
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌میانه‌ی کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌کی نیشته‌جێبوون له شاری سلێمانی باسی له پرۆژه‌کانی حکومه‌تی کرد له ساڵی 2012 دا‌و تیشکی خسته سه‌ر پرۆژه‌کانی نیشته‌جێبوون و وه‌به‌رهێنان.
سه‌رۆکی حکومه‌ت رایگه‌یاند: زیاتر له 90 هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون مۆڵه‌تی پێدراوه‌و نزیکه‌ی 25 هه‌زاری تایبه‌تن به خه‌ڵکانی که‌مده‌رامه‌ت.
وتیشی: بڕیاره بۆ ئه‌مساڵ 28 هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێبوونی تر مۆڵه‌تی پێبدرێت که ئه‌مه‌ش گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
د.به‌رهه‌م
له‌که‌رکوک 1400 کارمه‌ندی پۆلیس داده‌مه‌زرێندرێن
پارێزگاری که‌رکوک رایگه‌یاندووه که له‌ئه‌نجامی دیدارێکیان له‌گه‌ڵ نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق ژماره‌یه‌ک ده‌ستکه‌وتی گرنگیان بۆ پارێزگای که‌رکوک به‌ده‌ستهێناوه.
د.نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک رایگه‌یاند: یه‌کێک له‌و مه‌سه‌لانه‌ی که له‌گه‌ڵً سه‌رۆک وه‌زیر باسیان لێوه‌کرا به‌دواداچوون بووه بۆ داوایه‌کی پێشتریان که وه‌ک ئیداره‌ی که‌رکوک پێشکه‌شیانکردووه که خۆی له‌کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی که‌رکوک بینیوه‌ته‌وه‌و له‌و دیداره‌دا به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و داوایه کرد‌و سه‌رۆک وه‌زیری عیراقیش ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر داواکه‌و هادی عامری وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عیراقیشی راسپارد کار بکات له‌سه‌ر گۆڕینی فڕۆکه‌خانه‌ی ئازادی سه‌ربازی که‌رکوک بۆ فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی مه‌ده‌نی.
وتیشی: یه‌کێک تر له‌و مه‌سه‌لانه‌ی له‌گه‌ڵً سه‌رۆک وه‌زیر باسیان له‌باره‌وه کراوه، مه‌سه‌له‌ی باری ئه‌منی و پێویستییه‌کانی که‌رکوک بوو، له‌و رووه‌وه پاڵپشت به‌ڕێنمایی سه‌رۆک وه‌زیر ئێمه به‌ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی که‌رکوک له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ناوخۆی عیراقدا کۆبووینه‌وه‌و هه‌موو کێشه‌کانمان له‌بواری ئه‌منیدا خسته‌ڕوو و جێگری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بڕیاریدا که هه‌زارو 400 پۆلیس بۆ که‌رکوک دابمه‌زرێت و بۆ جاری یه‌که‌میش له‌عیراق ئه‌و دامه‌زراندنه له‌ڕێگای لیژنه‌یه‌که‌وه له‌شاری که‌رکوک خۆی جێبه‌جێبکرێت، هاوکات جێگری وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی پێداین که ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌هه‌رێمی کوردستان بۆ که‌رکوک گوازراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر میلاکی پۆلیسی که‌رکوک جێگیر بکرێت که ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش بۆ شاری که‌رکوک هه‌نگاوێکی گرنگن.
د.نه‌جمه‌دین که‌ریم به‌ناوی خه‌ڵک و ئیداره‌ی که‌رکوکه‌وه ستایشی نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیری عیراق و لێپرسراوانی گواستنه‌وه‌و ناوخۆی عیراقی کرد که کاردانه‌وه‌ی ئیجابییان هه‌بووه بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواکارییه‌کانی که‌رکوک.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو پارێزگاری که‌رکوک له‌به‌غدای پایته‌خت چاوی به‌نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیری عیراق که‌وت و بۆ رۆژی دواتریش له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق کۆبووه‌وه.
گۆڕێکی سه‌رده‌می میرنشینی بابانه‌کان
له‌سلێمانی گۆڕێکی سه‌رده‌می میرنشینی بابانه‌کان ده‌دۆزرێته‌وه
له‌کاتی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی و له حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌که‌دا ئاسه‌واری گۆڕێک دۆزرایه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و گۆره بۆ چ سه‌رده‌مێک ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رپه‌رشیارانی پرۆژه‌که به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانیان لێ ئاگادار کرده‌وه و دواتر تیمێکی تایبه‌ت گه‌یشتنه ئه‌و جێگه‌یه‌و و ده‌ستیان کرد به پشکنین .
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک ئه‌و گۆره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌میمیرنشینی بابانه‌کان، ئه‌ویش به‌و پێیه‌ی چه‌ند گۆرێکی تری ئه‌و سه‌رده‌مه له دیوی ژووره‌وه‌ی حه‌ره‌می مزگه‌وته‌که‌دا هه‌یه و بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌گه‌رێنه‌وه هه‌ربۆیه بڕیاردرا له‌و شوێنه‌دا کارکردن رابگیرێت تا پسپۆران لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له راستی مێژووی ئه‌و گۆڕه دڵنیا ده‌بن .
پرۆژه‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی ماوه‌ی زیاتر له ساڵێکه به‌رده‌وامه‌وه‌و تێچووی پرۆژه‌که‌ش له ڵایه‌ن نوسینگه‌ی سه‌رکۆماری عێراقه‌وه دابینکراوه
مه‌لا به‌ختیار: هه‌رێمی کوردستان له‌که‌وانه‌ی ئاڵوگۆڕێکی گه‌وره‌دایه
ئه‌مڕۆ 14-1 هه‌ڤاڵان مه‌لا به‌ختیار، حاکم قادر، عومه‌ر فه‌تاح لێپرسراو و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی ی.ن.ک پێشوازیان له‌وه‌فدێکی باڵای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان کرد که پێکهاتبون له مامۆستا محه‌مه‌د عومه‌ر جێگری رابه‌ری گشتی و که‌مال ره‌حیم و ئیبراهیم حاجی ره‌شید ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و حسێن حه‌سه‌ن ئه‌ندامی شورای ناوه‌ندی بزوتنه‌وه.
له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که هه‌ڤاڵ مه‌حمود حاجی ساڵح لێپرسراوی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌کانی ی.ن.ک ئاماده‌یبوو، گرنگی کۆبونه‌وه‌که، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا که عیراق و ناوچه‌که‌ی پیاتێپه‌ڕده‌بێت رونکرایه‌وه، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار وته‌یه‌کی سه‌باره‌ت به بارودۆخی عیراق، هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان حزب و لایه‌نه عیراقی، کوردستانییه‌کان پێشکه‌شکردو تیایدا ئاماژه‌ی به‌پێویستی یه‌کڕیزی و یه‌کهه‌ڵوێستی هێزه کوردستانییه‌کان کرد له عیراق و هه‌رێمی کوردستاندا، وتی: ئێمه وه‌ک ی.ن.ک هه‌لومه‌رجه‌که واده‌بینین، که هه‌رێمی کوردستان له‌که‌وانه‌ی ئاڵوگۆڕێکی گه‌وره‌دایه‌و ره‌نگه ده‌رگا له‌سه‌ر گشت ئه‌گه‌ره‌کان بکرێته‌وه، به‌و مه‌به‌سته‌ش پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانمان و یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگی هێزه کوردستانییه‌کانمان زۆر به‌لاوه گرنگه‌و داواش له بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان ده‌که‌ین له‌ڕێگه‌ی خۆیه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کان له‌هه‌موو رویه‌که‌وه پته‌و بکات و راوێژ‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانیاندا بکه‌ن.
پاشان مامۆستا محه‌مه‌د عومه‌ر جێگری رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له‌وته‌یه‌کدا ئاماده‌یی بزوتنه‌وه‌ی بۆ هه‌ر به‌شداریکردن و هه‌مئاهه‌نگییه‌ک ده‌ربڕی که له‌خزمه‌تی گه‌لی کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی میللـه‌ته‌که‌ماندا بێت.
دواتریش هه‌ڤاڵ عومه‌ر فه‌تاح و حاکم قادر سه‌باره‌ت به‌کۆی ته‌وه‌ره‌کانی کۆبونه‌وه‌که گفتوگۆیانکردو هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیان له به‌شداریکردنی شۆڕشی نوێ و بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا به‌رزنرخاندو هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی گه‌لی کوردستانیشیان له روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عیراق و هه‌رێمی کوردستان رونکرده‌وه، که هه‌میشه وه‌ک به‌شێک له‌چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی عیراق سیاسه‌تی خۆی پیاده‌کردوه‌و هه‌موو توانایه‌کی خۆیشی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌کانی میللـه‌ته‌که‌مان خستوه‌ته‌گه‌ڕ.
عیراق.. له‌ساڵی پاردا 19 هه‌زار رۆژنامه‌نووس و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند پاداشتکراون
له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عیراق بڵاویکرده‌وه، که له‌ماوه‌ی ساڵی 2011دا وه‌زاره‌ته‌که‌یان 19 هه‌زار رۆژنامه‌نووس و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندی به‌مه‌ستی هاندانیان پاداشتکردوه و هه‌فته‌ی داهاتووش وه‌جبه‌یه‌کی تر پاداشتکردن ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
هاوکات له‌دووتوێی به‌یاننامه‌که‌دا تاهیر حه‌مود بریکاری وه‌زیری رۆشنبیری حکومه‌تی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه کردوه، که ئامانج له‌و پاداشتکردنه بۆ هاندانی رۆژنامه‌ونووسان و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش به‌پێی بڕیارێکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق جێبه‌جێده‌کرێت.
سەرچاوە / pukmedia
سه‌رۆک مام جه‌لال و وه‌فدێکی ره‌وتی سه‌در بارودۆخی سیاسی ئێستای عیراق تاوتوێده‌که‌ن
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 11-1 سه‌رۆک مام جه‌لال له‌شاری به‌غدا پێشوازیکرد له وه‌فدێکی ره‌وتی سه‌در که پێکهاتبوو له که‌رار خه‌فاجی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی سیاسی و به‌ها ئه‌عره‌جی په‌رله‌مانتار، له دیداره‌که‌دا بارودۆخی سیاسی ئێستا تاوتوێکرا له‌گه‌ڵ ئه‌و رێگه‌چارانه‌ی که پێویستن بۆ چاره‌سه‌رکردن و نه‌هێشتنی ناکۆکییه‌کان و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نیشتمانی.
له‌وباره‌یه‌وه پێویستی خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو هه‌وڵه‌کان خرایه‌ڕوو له‌پێناو ئاماده‌کاریییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی کۆنگره تا ببێته کۆنگره‌یه‌کی ستراتیژی بۆ چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی دۆسیه گرنگ و سه‌ره‌کییه‌کان و دانانی پلانی راسته‌قینه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به‌شێوه‌یه‌کی باشتر.
وه‌فدی میوان ئاماژه‌یانکرد به هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک مام جه‌لال له‌پێناو ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌کی گونجاو بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان و هاندانیان له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌رکردن و نه‌هێشتنی ناکۆکییه‌کان و رزگارکردنی وڵات له‌و قه‌یرانه.
سەرچاوە /pukmedia
گرفتەکەیان چارەسەرکرا
ژمارەیەک لەپیشەوەران ناڕەزاییان دەربڕی
رۆژی 10/1/2012، ژماریەک لەپیشەوەرانی ناوچەی دەستاڕەکەی شاری سلێمانی لەبەرامبەر بڕیارێکی شارەوانی سلێمانی سەبارەت بەگواستنەوەیان بۆ ناوچەی پیشەساییی نوێی شارەکە ناڕەزاییان دەربڕیء بەو ھۆیەوە ماوەیەک ھاتووچۆی ئۆتۆمبیل لەو شەقامەدا پەکیکەوت.
دوای گەیشتنی قایمقامی سلێمانیء گوێبستی داخوازیەکانیان بڕیاردرا گرفت و داخوازیەکانی پیشەوەران چارەسەر بکرێت .
بەوتەی پیشەوەرەکان، پێشوەخت ئاگادار نەکراونەتەوە، ئەگەرنا گرفتیان نییە بۆ گواستنەوەیان. بەڵام لێپرسراوانی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنن کەپێش چەند مانگێک بۆ ئەو مەبەستە ئاگادار کراونەتەوەء بەشێک لەپیشەوەرانیش ئەوەیان پشتڕاستکردەوە.
نوێنەری پیشەوەرە ناڕازییەکان ئاشکرایکرد کەژمارەیان 76 پیشەوەر دەبێت و چەند ساڵێکە لەشوێنی ئێستایاندا کاردەکەن، بەڵام ئەمڕۆ شارەوانی سلێمانی ئاگاداری کردوونەتەوە کەدەبێت دەستبەجێ شوێنەکەیان بگوازنەوە بۆ ئەو ناوچەیەی بۆیان دەستنیشان کراوە.
بەوتەی نوێنەری پیشەوەران، شارەوانی سلێمانی پێشتر لەبارەی گواستنەوەیان ئاگاداری نەکردوونەتەوە، ئەگەر نا ھیچ پێشەوەرێک لەو بارەیەوە گرفتی نییەء تەنیا گرفتیان جیاکردنەوەی پیشە جیاجیاکانە لەیەکتری لەناوچەی پیشەسازی نوێی سلێمانی.
راشیگەیاند کە بەرامبەر گواستنەوەشیان، حکومەتی ھەرێم بۆ ھەر پیشەوەرێک پارچەیەک زەوی بێ بەرامبەر پێداونء ھەموو خزمەتگوزارییەکیان بۆ دابینکراوە. بەشێک لەپیشەوەرانیش ئاماژەیان بەوەکرد کە لە 23/11/2011، سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بەڕەسمیی لەبارەی گواستنەوەیان بۆ ناوچەی پیشەسازی نوێ ئاگاداری کردوونەتەوەء بڕیاری گواستنەوەیانء دوورکەتنەوەیان لەناوشار بەھەنگاوێکی گرنگ لەقەڵەم دەدەنء ئامادەیی خۆیان بۆ گواستنەوەی شوێنکارەکانیان دەربڕی.
لەبەدواداچوونی لێپرسراوانی ئیدارەی شاری سلێمانیشدا لەبارەی گرفت و داخوازیی پیشەوەرانی ناوچەی دەستاڕەکەی شاری سلێمانی، زانا محەمەد ساڵح قایمقامی سلێمانی لەکاتی دەربڕنی ناڕەزاییان، پیشەوەرانی ئەو ناوچەیەی بەسەرکردەوەو لەداخوازییەکانیانی کۆڵییەوە.
دوای گفتۆگۆی نێوان قایمقامء لێپرسراوانی شارەوانیء پیشەوەران، بڕیاردرا گرفتء داخوازییەکانی پیشەوەران چارەسەربکرێتء کاتی گواستنەوەشیان بۆ ناوەڕاستی مانگی داھاتوو دواخست.
بەگوێرەی بڕیارێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەموو ئەو پیشەوەرانەی کەئێستا لەنزیک یان ناو شاری سلێمانی کاردەکەن، بڕیارە بگوازرێنەوە بۆ ناوچەی پیشەسازی نوێی شاری سلێمانی کە لەلایەن حکومەتەوە زەویء ھەموو خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دابینکراوە.
سەرچاوە / کوردستانى نوێ
یــەکــڕیــزیــی نــێــو مــاڵــی کــورد
دوێنێ 10/1/2012، لەھەولێر د.بەرھەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازییکرد لە کەمال شاکر سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان و وەفدێکی ھاوڕێی.
لەو دیدارەدا، گفتوگۆکرا سەبارەت بەڕووداو و پێشھاتە سیاسییەکانی عیراق و ھەرێمی کوردستان و گرنگیی یەکڕیزیی کورد لەبەرامبەر ئەو روداو و پێشھاتانەو پشتیوانیکردنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەو قەیرانەکانی ئەمڕۆی پڕۆسەی سیاسیی عیراق، لەسەرئاستی کوردستانیش سەرۆکی حکومەت و سکرتێری حزبی شیوعی تەئکیدیان لەسەر یەکڕیزیی نێو ماڵی کورد‌و لایەنە سیاسییەکان کردەوە لەچارەسەرکردنی کێشەو ناکۆکییەکان بەدیالۆگ و زمانی گفتوگۆ‌و برەودان بەھەنگاوەکانی چاکسازیی و بەردەوامی بەرنامەکانی خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان.
سەرچاوە / کوردستانى نوێ
سلێمانی.. 111 پیاو له‌لایه‌ن ژنانه‌وه توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت
سه‌رۆکی یه‌کێتی پیاوانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت که ته‌نها له ساڵی 2011دا له‌سنوری پارێزگای سلێمانیدا 111 حاڵه‌تی توندوتیژی دژی پیاوان تۆمارکراوه که تیایدا 21 پیاو له‌لایه‌ن خێزانه‌کانیانه‌وه ده‌رکراون، هه‌روه‌ها 3 پیاویش له‌لایه‌ن ژنانه‌وه کوژراون.
بورهان عه‌لی ئه‌وه‌شی رونکرده‌وه که به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستی ئه‌واندایه ته‌نها له‌ساڵی رابردودا 111 حاڵه‌تی توندوتیژی دژی پیاوان تۆمارکراوه که 21 حاڵه‌تیان ده‌رکردنی پیاوان بووه له‌لایه‌ن خێزانه‌کانیانه‌وه، هه‌روه‌ها 3 حاڵه‌تیشیان کوشتنی پیاوان بوه له‌لایه‌ن ژنانه‌وه یان له‌ژێر چاودێری ئه‌واندا ئه‌و کاره ئه‌نجامدراوه، ئه‌وانه‌ی تریش له توندوتیژی جه‌سته‌یی و ئابوریی و سێکسیدا خۆی ده‌بینێته‌وه.
یه‌کێتیی پایوانی کوردستان له‌ساڵی 2008دا دامه‌زراوه‌و داکۆکی له‌مافی خێزان به‌گشتی و مافی ره‌گه‌زی نێرینه (پیاوان) به‌تایبه‌تی ده‌کات و به‌وته‌ی سه‌رۆکی ئه‌و یه‌کێتییه‌ش له‌ئێستادا رێژه‌ی توندوتیژی دژی پیاوان له‌زیاندبوندایه‌و رۆژانه حاڵه‌تی نوێیان له‌لا تۆمارده‌کرێت.
سەرچاوە / PUKmedia
سه‌رۆک تاڵه‌بانی : ته‌نیا گفتوگۆ چاره‌سه‌ره
سه‌رکرده یه‌که‌مه‌کان کۆنگره‌یه‌کی بچووک بۆ (سفرکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان)ده‌که‌ن
سه‌رۆک تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: تاکه رێگه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی عیراق رێگه‌ی گفتوگۆیه بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێکی گونجاو، دوێنێ له‌میانی به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌کانی بۆ ئیحتیواکردنی قه‌یرانه‌که‌ی عیراق و زه‌مینه‌سازی بۆ کۆنگره‌ی نیشتمانی، سه‌رۆک تاڵه‌بانی درێژه‌ی به‌کۆبوونه‌وه‌کاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکومی و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌کانی عیراق.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ئاڵا تاڵه‌بانی په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی هاوپه‌یمانیی کوردستانی ڕایگه‌یاند که بیرۆکه‌یه‌ک لای سه‌رۆک کۆمار هه‌یه بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده یه‌که‌مه‌کان له کۆنگره‌یه‌کی بچووکدا پێش ئه‌نجامدانی کۆنگره‌ی نیشتمانی، وتیشی: ئه‌م بیرۆکه‌یه له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کاندایه که ده‌کرێت ناوی بنێین به سفرکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان.
هاوکات، کوتله‌ی عیراقییه‌ی سپی له‌سه‌ر زاری عالیه نوسه‌یف ئه‌ندامی ئه‌و کوتله‌یه رایگه‌یاند که‌سه‌رخستنی کۆنگره‌ی نیشتمانی به‌نده به‌ڕێگرتن له‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی کوتله سیاسییه‌کانه‌وه. هه‌روه‌ها، حزبی ده‌عوه له‌سه‌ر زاری که‌مال ساعدی سه‌رکرده له‌و حزبه له بایه‌خی لێدوانه‌کانی ساڵح موتله‌گی که‌مکرده‌وه که ئاماژه‌ی به‌وه‌کردبوو مانه‌وه‌ی مالکی له‌پۆسته‌که‌یدا ده‌بێته‌هۆی کاره‌سات، ساعدی وتی: گرنگی به‌لێدوانه‌کانی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی لیستی ئه‌لعیراقییه ناده‌ین، ئێمه حزبێکی دیکتاتۆری نین و بڕوامان به‌شه‌راکه‌ت هه‌یه.
په‌یوه‌ست به‌م بارودۆخه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند که‌ئوسامه نوجێفی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سه‌ردانێکی سێ رۆژه به‌ره‌و تورکیا به‌ڕێکه‌وتووه.
بڕیایشه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته دۆخی سیاسیی عیراق تاوتوێ بکات.
هه‌روه‌ها، دوێنێ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی تورکیا بڵاویانکرده‌وه که ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان-ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا‌و نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق له‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونیدا بارودۆخی عیراقیان تاوتوێکردووه، ئه‌ردۆگان نیگه‌رانی خۆی له‌دۆخه‌که ده‌ربڕیوه‌و رایگه‌یاندووه که‌ڕه‌وشه‌که پێویستی چه‌ند هه‌نگاوێکه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی پشێویه‌کان.
هه‌روه‌ها عه‌سائب ئه‌هل حه‌ق رایگه‌یاند: به‌شداری کۆنگره‌ی نیشتمانی ناکه‌ین ئه‌گه‌ر ببینه‌هۆی دروستکردنی ته‌نگژه‌ی سیاسی، ئه‌بوعه‌باس به‌یحان یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌کانی عه‌سائب ئه‌هل حه‌ق رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌شداربوونمان بووه‌هۆی دروستکردنی قه‌یرانی سیاسی، ئه‌وا به‌شداری له‌کۆنگره نیشتمانیه‌که‌دا ناکه‌ین.
حکومه‌تی شه‌راکه‌ت
هاوکات کوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به‌ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر زاری جه‌واد ئه‌لحه‌سناوی په‌رله‌مانتاره‌وه داوای له هه‌رێمی کوردستان کرد هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی هاشمیه‌وه رونبکه‌نه‌وه‌و راده‌ستی دادگای بکرێته‌وه، وتیشی: دۆسیی تارق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆمار یاساییه‌و نابێت تێکه‌ڵی مه‌سه‌له سیاسیه‌کان بکرێت. هه‌روه‌ها یوسف ئه‌لتائی په‌رله‌مانتاری هه‌مان کوتله ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌حکومه‌تی زۆرینه شکست ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر کوتله سیاسیه‌کانی دیکه دوربخرێنه‌وه، وتیشی: عیراق به‌بێ حکومه‌تی شه‌راکه‌تی نیشتمانی به‌ڕێوه‌ناچێت.
محه‌مه‌د ئه‌لخالیدی-ش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لیستی ئه‌لعراقییه رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌کانی به‌شدار له‌حکومه‌ت سورن له‌سه‌ر سه‌رخستنی کۆنگره‌ی نیشتمانی، وتیشی: کوتله سیاسیه‌کان گه‌یشتون به‌نیمچه رێککه‌وتنێک بۆ خسته‌ڕووی سه‌رجه‌م کێشه‌کان و چاره‌سه‌رکردنیان به‌خێرایی.
سەرچاوە / کوردستانی نوێ
گه‌رمیان.. رێگری له‌فرۆشتنی خۆراکی به‌سه‌چوو ده‌کرێت
داواکاری گشتی گه‌رمیان به‌دواداچوون بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک خۆراکی خراپ و نه‌گونجاو ده‌کات و لیژنه‌ی چاودێریی ته‌ندروستیش رایده‌گه‌یه‌نێت دوای به‌دواداچوون بۆیان ده‌رکه‌وتووه ئه‌و خۆراکانه له سنووره‌که‌دا نیین.
عه‌تا حه‌مه‌ساڵح، وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی داواکاری گشتی گه‌رمیان، راگه‌یاند: به‌پشت به‌ستن به لیستێک که کۆنترۆڵی جۆریی بڵاویکردۆته‌وه، داوایان له ته‌ندروستی گه‌رمیان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی لیژنه‌کانیانه‌وه، رێگه به فرۆشتنی ئه‌و جۆره خۆراکانه نه‌درێت، به‌وپێیه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان درووست ده‌کات.
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسی لیژنه‌ی چاودێری ته‌ندروستی که‌لار رایده‌گه‌یه‌نێت که به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و نووسراوه کردووه‌و ده‌رکه‌وتووه ئه‌و خۆراکانه له سنووره‌که‌دا بوونیان نییه.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به‌رپرسی لیژنه‌ی چاودێری ته‌ندروستی که‌لار ، راگه‌یاند: ئه‌و خۆراکانه‌ی که داوا کرابوون بریتیبوون له: شیر، خۆراک، خواردنه‌وه، مریشک، شیره‌مه‌نی و هه‌ندێک جۆری شه‌ربه‌تی خۆماڵی.
روونیشیکرده‌وه له‌رێگه‌ی 3 تیمه‌وه بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ، به‌دواداچوونیان له فرۆشگاو دوکانه‌کانی سنووره‌که‌دا کردووه‌و هیچ له‌و خۆراکانه به‌و مواسه‌فاته‌ی که داواکرابوو، له فرۆشگاکاندا نه‌بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که به نووسراوی فه‌رمیی، فه‌رمانگه‌ی داواکاری گشتییان له‌و پشکنینانه ئاگادار کردۆته‌وه‌و هۆشداریشیان به دوکانداره‌کان داوه بۆ نه‌فرۆشتنیان و وتیشی به‌رده‌وامی ده‌بین له به‌دواداچوون کردن بۆ ئه‌و جۆره خۆراکانه.
له‌سه‌ره‌تای نیسانه‌وه قۆناغی یه‌که‌می قه‌ده‌غه‌کردنی هاورده‌کردنی به‌روبوومی بیانی ده‌ستپێده‌کات
له‌پێناو بوژاندنه‌وه‌ی زیاتری که‌رتی کشتوکاڵی ناوخۆ و سنوردانان بۆ هاتنی به‌روبوومی وڵاتانی دراوسێ بۆ ناو هه‌رێم له‌ڕێی ده‌روازه سنورییه‌کانه‌وه، له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاریدا له سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه، قۆناغی یه‌که‌می قه‌ده‌غه‌کردنی هاورده‌کردنی به‌روبومی کشتوکاڵی له وڵاتانی دراسێوه ده‌ستپێبکات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی هه‌رێم، قه‌ده‌غه‌کردنی هاورده‌کردنی به‌روبومی خه‌یار له‌ڕۆژی یه‌کی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستپێده‌کات و به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌روبومی پیازو کوله‌که و بیبه‌ر له ناوه‌ڕاستی نیساندا ده‌ستپێده‌کات و به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌روبومه گه‌ڵاییه‌کانی وه‌ک تورو که‌ره‌وز و که‌وه‌ر و سڵق و سڵقی سور و شێلم و کاهو، له سه‌ره‌تای تشرینی یه‌که‌مه‌وه ده‌ستپێده‌کات و به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئابوریناس حه‌مید بیتوێنی له لێدوانێکدا بۆ PUKmedia ئه‌و بڕیاره‌ی به هه‌نگاوێک وه‌سفکرد بۆ بایه‌خدانی زیاتر به به‌رهه‌می کشتوکاڵی ناوخۆ و سودمه‌ندبوونی جوتیارانی کوردستان له ره‌نج و ماندوبوونیان، که ماوه‌ی دوو ساڵه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رهه‌مه‌کانیان زیادیکردووه.
داواشی له وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ کرد، چاودێرییه‌کی وردی بازاڕه‌کان بکات، له‌کاتی بوونی به‌رهه‌می خۆماڵیدا رێگری له هاورده‌کردنی هه‌رجۆره سه‌وزه‌و میوه‌یه‌کی ده‌ره‌کی بکرێت.
واشنتۆن نیگه‌رانه له‌به‌رامبه‌ر زیادیوونی ژماره‌ی كوژراوان له‌سوریادا
نوێنه‌ری حكومه‌تی ئه‌مریكا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵكشانی ژماره‌ی كوژراوانی هاووڵاتیانی سوری پیشاندا به‌تایبه‌تیش له‌دوای گه‌یشتنی چاودێرانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌و وڵاته.
ئه‌و نیگه‌رانبوونه‌ی واشنتۆن كه له‌سه‌ر زاری سۆزان رایسه‌وه ئاماژه‌ی پێكرا دوا به‌دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته بوو، كه له‌لایه‌ن بریكاری ئه‌مینداری گشتی كاروباری سیاسی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێشكه‌شی كرد‌و تیایدا ته‌ئكید له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌سوریا كرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته له‌وه‌ته‌ی چاودێرانی عه‌ره‌ب گه‌یشتوونه‌ته سوریا 400 هاووڵاتی سوری كوژراون
هاوكات خاتوو سۆزان رایس راشیگه‌یاند: له‌بری ئه‌وه‌ی رژێمی سوریا ده‌رفه‌تی بوونی چاودێران له‌وڵاته‌كه‌ی بقۆزێته‌و پابه‌ندبوونی خۆی پیشان بدات كه‌چی توندوتیژییه‌كانی له‌دژی هاووڵاتیان رووی له‌هه‌ڵكشان كردووه .
جۆن ماکین: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی مالکی و دابه‌شبوونی عیراق دوور نییه
جۆن ماکین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی مالکی و دابه‌شبوونی عیراق بۆ سێ هه‌رێمی جیاواز به‌دوور نازانێت.
له‌میانه‌ی مونازه‌ره‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنیدا جۆن ماکین رایگه‌یاند:بڵاوبوونه‌وه‌ی میلشیاو گروپه‌کانی مه‌رگ له‌عیراق و هه‌ڵکشانی نائۆقره‌یی له‌نێوان ناوچه کوردییه‌کان و به‌شه‌کانی تری عیراق و هه‌ڵهاتنی تاریق هاشمی بۆ کوردستان به‌ڵگه‌ی له‌به‌ریه‌کهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه.
ماکین له‌و مونازه‌ره ته‌له‌فیزیۆنیه‌دا وتیشی عیراق به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌چێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌و هه‌زاران هاووڵاتییه ئه‌مریکاییانه‌ی له‌م وڵاته‌دا کارده‌که‌ن.
هاوکات ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پارتی کۆماری به‌رپرسیارێتی تێکچوونی بارودۆخی عیراقی خسته ئه‌ستۆی ئیداره‌ی باراک ئۆباما و وتیشی من رێزم بۆ لیون پانیتای وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌که‌م هه‌یه و پێی سه‌رسامم به‌ڵام درک به‌وه ناکات که بارودۆخی عیراق ئه‌و وڵاته به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌بات.
گه‌نجێك ئه‌ندامی نێرینه‌ی منداڵێك به ددان لێده‌كاته‌وه‌و ده‌یخوات
له گوندێكی نزیكی شاری هه‌ولێر، گه‌نجێك پڕده‌داته منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگی دراوسێیان و به ددانه‌كانی ئه‌ندامی نێرینه‌ی لێده‌كاته‌وه و ده‌یخوات. منداڵه‌كه ئێستا له‌ژێر چاودێریی پزیشكدایه و دوو نه‌شته‌رگه‌ریی بۆكراوه.
منداڵه‌كه ناوی (س.س) ماڵیان له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی داره‌شه‌كرانه. رۆژی 25/12/2011 دوای ئه‌وه‌ی دایكی شوشتوویه‌تی و له ژووره‌وه له خاولییه‌كی پێچاوه، دراوسێیه‌كیان به‌ناوی (ر.ش) ته‌مه‌ن 20 ساڵ، ده‌چێته ژووره‌وه‌و پڕی ده‌داتێ، ئه‌ندامی نێرینه‌ی (س) به ددانه‌كانی ده‌قرتێنێ و ده‌یخوات.
باپیری منداڵه‌كه رایگه‌یاند؛ "ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵ سێ له خزمه‌كانم، كه خه‌ڵكی گوندن له ماڵی ئێمه دانیشتبووین، له‌گه‌ڵ قیژه‌ی ژنه‌كان هاتمه ده‌ره‌وه، بینیم منداڵه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌سته‌و هه‌موو گیانی خوێنه، له‌و كاته‌دا (ر) له ژووره‌وه رایكرد و ده‌می باده‌دا، ئه‌ندامی نێرینه‌ی (س) له ده‌مدابوو، خه‌ریكبوو قوتی ده‌دا". هه‌روه‌ها وتی:"بینیم تاوه‌كو ئه‌ندامی نێرینه‌ی (س) له قوڕگیشی چووه خواره‌وه".
دكتۆر كامه‌ران ئه‌حمه‌د مه‌هدی، پسپۆڕ له نه‌شته‌رگه‌ریی میزه‌ڕۆ، سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌و منداڵه، وتی: "تائێستا دوو نه‌شته‌رگه‌ریمان بۆ كردووه، نه‌شته‌رگه‌ریی یه‌كه‌م رێگه‌خۆشكردن بوو بۆ میزكردن، به‌ڵام له نه‌شته‌رگه‌ریی دووه‌م نزیكه‌ی دوو سانتیمه‌ترمان بۆ راكێشاوه له‌بن پێسته‌كه‌ی، كه ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی %100ه، به‌ڵام ده‌بێت له ته‌مه‌نی 16 ساڵی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دیكه‌ی بۆ بكرێته‌وه تاوه‌كو گه‌وره‌بوونی ئه‌ندامی نێرینه‌ی بگاته‌وه باری ئاسایی خۆی.
کەش و هەوا
|
|
|
|
|
|
|
|
|