له‌یادی چریكه‌ی ده‌نگێكی گه‌رمیاندا
پشكۆخاڵدانی
21ساڵ له‌مه‌وبه‌رچریكه‌ی ده‌نگێكی تری هونه‌ری ناوچه‌ی گه‌رمیان ماڵ ئاوای لێكردین
ده‌نگێك ئارامی به‌روح ده‌به‌خشی ده‌نگێك چه‌شنی بول بول هه‌میشه
ده‌یچریكاندوماندوێتی لاشه‌ی شه‌ته‌كمانی ده‌رده‌كرد ده‌نگێك هه‌میشه
ده‌زرنگێته‌وه‌له‌گوێمانداویه‌كه‌م گۆرانی ودواین گۆرانی واده زانی
ئه‌مڕۆوتراوه ئه‌وه ده‌نگی كه‌له‌َ هونه‌رمه‌ندومه‌قامزانی ناوچه‌ی
گه‌رمیان وكوردستان (حوسێن عه‌لی) ه
حوسێن عه‌لی ئه‌وده‌نگه ره‌سه‌ن
وبه‌سۆزوچریكه پڕنه‌غمه كوردیه‌یه كه‌هه‌رزوتوانی له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی
كاركردنی هونه‌ریداخزمه‌تێكی به‌رچاوبه‌هونه‌ری گۆرانی ومه‌قاماتی كوردی
بكات وجێگای خۆی له‌دڵی هه‌مواندابكاته‌وه‌و هه‌ركه‌گوێت له‌گۆرانیه‌كانی
بێت به‌بێ فه‌رمولێكردن خۆی ده‌كات به‌ناودڵ وده‌رونمانداوپشویه‌ك ده‌دات
به‌روح مان
هونه‌رمه‌ندله‌سه‌رده‌می خۆیداتوانیویه‌تی هاوشانی مه‌قام
زانه‌كانی ئه‌وكات ئه‌سپی خۆی تاوبدات وله‌مه‌یدانی هونه ری كوردی
دوانه‌كه‌وێت وناوی خۆی له‌ڕیزی هونه‌رمه‌نده به‌تواناكانی سه‌رده‌می
خۆیدا تۆماربكات ئه‌وهونه‌رمه‌ندانه‌ی شاره‌زای ته‌واویان له‌بواری مه‌قامو
گۆرانیدا هه‌بوه .
له‌رۆژێكی ئاوه‌هامێژویداهه‌ق نیه ته‌نها
به‌چه‌ند دێڕێك یادی ئه‌وكه‌ڵه هونه‌رمه‌نده بكرێته‌وه له‌پای ئه‌وكاره
جوانانه‌ی كه‌كردویه‌تی بریا چۆن له‌دڵی هه‌موانداجێگایه‌كی شیاوی
داگیركردوه‌له‌جێگه‌یه‌كی شایسته‌وبه‌رچاویشدا په‌یكه‌رێكی له‌زێر بۆدروست
ده‌كراوسه‌رجه‌م به‌رهه‌مه كانیشی ده‌خرایه سه‌رCDتانه‌وه‌كانی
ئه‌مرۆسودیان لێی ببینیایه‌وله‌ئه‌رشیفی دڵی هه‌موانداپاریزراوبوایه
چونكه ئه‌وهونه‌رمه‌نده سه‌رمایه‌یه‌كی بۆبه‌جێهێشتون كه‌به‌پاره
ئه‌ژمارناكرێت وهه‌مومان ده‌توانین وانه‌ی لێوه فێربین .له‌م یاده دا(21)
چراله‌سه‌رمه‌زارت داده‌گیرسێنین وڕێگه‌ی هونه‌ری پێرۆشنترده‌كه‌ینه‌وه
وبه‌ده‌م رشانی ئه‌شكی چاوه‌وه بۆسه‌بوری دڵی خۆمان گۆرانی ته نكه ته
نكه و نیه له‌ماڵ ده‌چرین وبه‌یادی وتنی مه‌قامه‌كانته‌وه گوڵاوپرژێنت
ده‌كه‌ین به‌تۆیاسه‌ڵاوده‌گه‌یه‌نینه مامۆستاعه‌لی مه‌ردان وصلاح داوده‌و
تایه‌روزیره‌ك و ماملێ وپاشان ده‌ڵێن ئارام بنوئارام بنوله‌دڵمانای چرای
هونه‌ر.
ئاوێسەر: خوازیارم لەداهاتوودا لەرێگەى بەرنامەیەکى کۆمەڵایەتییەوە خزمەتى کۆمەڵگەکەم بکەم
پشکۆ خاڵدانى
هەموو هەینییەک لە رادیۆى چەمچەماڵەوە دەنگێگى ناسک و خۆش بەیانى باش لە مناڵانى شار دەکات و بەچیرۆک و ئامۆژگارییەکانیەوە دەبێتە میوانێکى روح سوکى منداڵانى شارەکە.
(ئاوێسەر فەیزى عومەر) ئەو کچە پێشکەشکارەیە کە زیاتر لە سێ ساڵە بەرنامەى (دنیاى منداڵان) پێشکەش دەکات و لەرێى بەرنامەکەییەوە دەبێتە هاورێى منداڵان و خزمەتێکى باش بەمنداڵان دەکات و خۆشەویستییەکى لەرادەبەدەرى بۆ گوێ‌گران و هاورێیانى بەرنامەکەى هەیە.
ئەم پێشکەشکارە، جگە لە خزمەتکردن بەدنیاى منداڵان، وەک خۆى دەڵێت حەزدەکات لەئایندەدا بەرنامەیەکى کۆمەڵایەتى پێشکەش بکات و لەرێگەى ئەو بەرنامەیەوە خزمەتى کۆمەڵگەکەى بکات. لەهەمان کاتدا دەستى نوسینى لەبوارەکانى شیعر‌و کورتە چیرۆکى منداڵاندا هەیەو سەرەراى ئەوەى وێنەکێشێکى باشیشە لەبوارى کارى چنین و ئیشی دەستیشدا لێهاتوویى پێوە دیارە.
(ئاوێسەر) هەمیشە بەبەرگى رەشەوە دەردەکەوێت ، ئەوەشى گەراندەوە بۆ حەزى خۆى کە پێى خۆشە جل و بەرگى رەش بپۆشێت. ئاماژەى بەوەشکرد ئارەزووى خوێندنەوەى کتێب دەکات و ئەو ساتانەى دەرفەتى هەبێت لەپاڵ کارەکانى تردا هەمیشە کتێب یەکێکە لەهاورێ نزیکەکانى. ئەو خوازیارى فێربوونى زمانەکانى تریشى هەیە بەتایبەتى زمانى فارسى و وەک خۆى وتى: "ئێستا تارادەیەک شارەزاى زمانى فارسییم و پێى دەدێمَ هەوڵەکانم بۆ فێربوونى ئەو زمانە بەتەواوەتى بەردەوامە".
ماوەتەوە بڵێین (ئاوێسەر فەیزى عومەر) لەدایکبووى ساڵى 1994ەو پۆلى شەشەمى زانستییە لە ئامادەیى چەمچەماڵ و پێشکەشکارى بەرنامەى (دنیاى منداڵان)ە لەرادیۆى چەمچەماڵى سەر بەمەڵبەندى رێکخستنى (ى.ن.ک)
شاخەوان داواى ژن دەکات
پشکۆخاڵدانى
دواى ئەوەى شاخەوان کلیپى بۆگۆرانى سۆزیک بۆێلاح داودە کردودەنگدانەوەیەکى باشى دایەوە لەئیستاداسەرقاڵى دوکارى هونەریە
هونەرمەندى گۆرانى بێژشاخەوان یەکێکە لەوهونەرمەندە لاوانەى کەبەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئاواز‌و هۆنراوەى گۆرانیە کانیدا دەکات وپەى بەشتە جوانەکان دەبات لەئیستاشدا خەریکى کارى گۆرانیەکە کەلەرێى ئەوگۆرانیەوە میژوعەشقو ئەوین ئاویزان دەکات وکوچەوبازاڕوکۆلانەکانى کەرکوکمان دەخاتە بەردیدە وبەیادى جارانە وە باسى ژن وژن خوازى دەکات لەشارى کەرکوک هونەرمەندخۆى لەسەردەستورى جاران ولەڕێگەى پیاوماقولانەوە داواى کچێکى کەرکوکى دەکات وبەعەشقەوە بۆى ئەژێت هۆنراوەى ئەم گۆرانیە لەلایەن سامى سەباحەوە نوسراوە وهونەرمەندخۆیشى ئاوازەکەى بۆداناوە ولەستۆدێوى (سۆلۆ) لەشارى هەولێرتۆمارکراوە لەئایندەیەکى نزیکداکلیپى بۆدەکرێت وسەرجەم گرتەکانى لەشارى کەرکوک وێنە دەگیرێت
کارى دووەمیشى گۆرانییەکە لەئاوازو هۆنراوەى مامۆستاى هونەرمەندسابیرکوردستانى کەبەمنزیکانە کارى بۆدەکرێت وبڵاودەکرێتەوە وتیشى وەکوخۆشەویستیەکم بۆهونەرمەندئەم گۆرانیە دەڵێمەوە چونکە لەمێژە خزمەتى بەردەوامى هونەرى گۆرانى ڕەسەنى کوردى دەکات